پرسە
Plus4
پێش ٢ هەفتە

پیاو ماقوڵ و هۆزەکانی کوردی گەرمیان سەردانی پرسەی کوڕو باوکە عەرەبەکەیان کرد

 

 

ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆری کەسایەتی و ڕیش سپی و پیاو ماقوڵانی ناوچەکانی کفری و کەلارو خانەقین و داوێ و خورماتوو، سەردانی پرسەی ئەو دوو هاووڵاتییەیان کرد لەناحیەی (هبهب)ی پارێزگای دیالە.

 

لەبەشداریان لەپرسەی ئەو باوک و کوڕەی لەشاری کفری کوژران، دووپاتیانکردووە کەڕووداوێکی تاکە کەسی کار لەسەر برایەتی و تەبایی نێوان خەڵکی ناوچەکە ناکات.

 

کەسوکارو سەرۆک عەشیرەت و ئەندامانی عەشیرەتەکە، زۆر خۆشحاڵبوون بەو سەردانەو پێکەوە نانی نیوەڕۆیان خوارد.