
Plus4
پێش 3 هەفتە
کەرکوک.. ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر وەرگەڕاو شۆفێرەکەی تەندروستیی ناجێگیرە
کەمێک بەر لەئێستا، لەپردی نزیک پەیکەری پێشمەرگە لەسەر ڕێگەی کەرکوک - هەولێرو لەنێوان هەردوو گەڕەکی ڕەحیماواو شۆراو، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر وەرگەڕا.
بەهۆی ڕووداوەکەوە شۆفێرەکه برینداربووەو ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە، لەئێستادا دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.
ڕووداوەکە بەهۆی ئەوەوە ڕوویداوە، بارهەڵگرەکە نەوتی ڕەشی بارکردبوو، کۆنترۆڵ لەدەستدەدات خۆی کێشاوە بە ستوونێکی نزیک شەقامەکەداو وەرگەڕاوەو تەواوی سووتەمەنییەکەی نێویشی ڕژاوەتە سەر شەقامەکەو بەوهۆیەوە شەقامەکە داخراوە.