
Plus4
پێش 3 هەفتە
دادگای کەرکوک بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بکوژی جێگری سەرۆکی دادگاکە دەرکرد
دادگای تاوانەکانی کەرکوک بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بکوژی جێگری سەرۆکی دادگاکە دەرکرد.
کەمێک بەر لەئێستا، دادگای تاوانەکانی کەرکوک، بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ ئەو تـ.ـیرۆریستە دەرکرد کە پێشتر جێگری سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکوک و دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی کەرکوکی کوشتبوو.
ئەو تیـ.ـرۆریستە هاوشانی ئەندامانی تری گرووپێکی تیـ.ـرۆریستی، لەساڵی 2014 لەگوندی (شمیت)ی سەر بەقەزای زاب، بەشداربوو لەتیرۆرکردنی دادوەر (عیدان حەسەن خەڵەف).
ئەو تاوانبارە وێڕای کوشتنی دادوەرەکە، بەشداریی لەکوشتن و دەستبەسەرداکردنی ژمارەیەک هاووڵاتی و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکاندا کردووە.