
Plus4
پێش 3 هەفتە
مووچەی مانگی 7 دابەشنەکراوە هەرێم لیستی مووچەی مانگی 9 بۆ بەغدا دەنێرێت
لەئێستادا لیستی مووچەی مانگی 9ی مووچەخۆرانی هەرێم 95%ی کارەکانی تەواوکراون و بڕیارە هەفتەی داهاتوو بەسیستمی پەیڕۆڵ ڕەوانەی بەغدا بکرێت.
وێرای ناردنی لیستەکە، وەفدێکی هەرێمیش بەمەبەستی وردبینیکردن لەسەر لیستەکە سەردانی بەغدا دەکات.
لەئێستادا زۆربەی یەکە ژمێریارییەکان کارەکانیان بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی 9 تەواوکردووە، تەنها چەند یەکەیەکی کەمی ژمێریاری ماون، ئەوانی لەدوو ڕۆژی داهاتوودا کارەکانیان تەواودەکرێن.