
plus4
پێش 3 هەفتە
لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی لەبارەی کوشتنی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم هاتەدەنگ
سالار مەحمود؛ ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەڵوێستی خۆی و حزبەکەی سەبارەت بەکوژرانی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم، کەسایەتیی دیاری گەرمیان دەربڕی.
لەپۆستێکیدا لەپەیجی تایبەتیی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک، سالار مەحمود نووسیویەتی: بەنیگەرانییەوە بۆ کوژرانی کەسایەتی و تێکۆشەری دێرین کاک ئەکبەری حاجی رۆستەم.
داوامان لەدامودەزگاکانی پەیوەندیدار کردووەو ڕامانسپاردوون بۆ ئیجرائاتی پێویست لەبارەی ئەو ڕووداوە نەخوازراوە.