پێشەوا
plus4
پێش 3 هەفتە

پێشەوا هەورامانی: ئەمڕۆ ڕێککەوتنەکە واژۆ دەکرێت و هیچ بەربەستێک لەبەردەم ناردنی مووچە نامێنێت

 

بڕیارە ئەمڕۆ ڕێککەوتنە سێ قۆڵییەکەی نێوان هەرێم و بەغداو کۆمپانیاکان واژۆ بکرێت و بەربەستێک لەبەردەم ناردنی مووچە نەمێنێت.

لەوبارەیەوە پێشەوا هەورامانی؛ وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەڵێت: هەردوو حكومەتی هەرێم وبەغداو كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت گەیشتوونەتە ڕێككەوتن، واژۆکردنی ڕێككەوتنەكەش لەئان و ساتدایە.

هەورامانی دەڵێت: گەر هیچ ئەگەرێکی نەخوازراو نەیاتە ئاراوە، ئەوا بەدڵنیاییەوە ئەمڕۆ ڕێككەوتنەكە واژۆدەكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات کە بەواژۆكردنی ڕێككەوتنەكە، هیچ بەربەستێك لەبەردەم ناردنی مووچە نامێنێت، بۆیە پێویستە بەغدا بەو ئەركەی خۆی هەڵبستێت و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.