پێشەوا
plus4
پێش 3 هەفتە

پێشەوا هەورامانی؛ وتەبێژی حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند: هیچ شتێک لەسەر ئێمە نەماوەو ئەرکی خۆمان جێبەجێکردووە.

پێشەوا هەورامانی؛ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە وەك حكومەتی هەرێمی کوردستان هەردوو داواكارییەکەی بەغدایان جێبەجێكردووە.

دەشڵێت: ئێستا هیچ شتێك لەسەر ئێمە نەماوە، بۆیە ناردنی مووچە پێویستی بەو دواخستن و كێشەو لەمپەرانە نییە.

وتەبێژەکەی حکومەتی هەرێم وتیشی: ئەو دوو كێشەیەی كە هەبوون نزیكە لەچارەسەرو پێویستە بەغدا مووچەی مانگەكانی پێشوو، مووچەی مانگەکانی دواتریش ڕەوانەی هەرێم بکات.