ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم
Plus4
پێش مانگێک

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم سەبارەت بەهەناردەکردنەوەی نەوت کۆدەبێتەوە

 

 

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆببێتەوە.

 

بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، تەوەری یەکەمی، تایبەت دەبێت بەگفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی نێوان وەفدی دانووستانکارو لیژنەی هاوبەشی هەردوولا سەبارەت بەدۆسیەی داهاتی نانەوتی و هەناردەکردنەوەی نەوت و پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم. 

 

هەر بەپێی ئەو کارنامەیە، تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەتە بەخستنەڕووی پێشنیازی وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بەپێداویستییەکانی جێبەجێکردنی سیستمی نوێی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لەهەرێم.