الجرار
plus4
پێش مانگێک

ئەمڕۆ یەکێک لەناخۆشترین ڕۆژەکان دەبێت بۆ جوتیارانی کوری کەرکوک

 

ئەمڕۆ لەدادگای دووبز، سێ سکاڵا دادبینییان بۆ دەکرێت کە هەریەکێکیان لەسەر جوتیارێکی کوردە.

یەکەمیان لەسەر سکاڵای (فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانە) کە لەسەر جوتیارێکی کورد بەناوی (محەمەد ئەمین) تۆمارکراوە کە نوێنەری جوتیارانی کەرکوک دەبێت.

ئەمەش لەسەروبەندی ڕووداوەکانی ڕۆژی (2/17)ی گوندی شەناغەدا بوو کاتێک سەربازێکی هێزە عێراقییەکان پەلاماری ئەم جوتیارەیان داو ویستیان بەملپێچەکەی لەسەر تراکتۆرەکەی بیهێننە خوارەوە، ئێستاش دەیانەوێت لەڕێگەی دادگاوە سزای بدەن.

دووەم سکاڵاش لەلایەن عەرەبێکی هاوردە بەناوی (صالح مشوط) لەسەر جوتیارێکی تری کوردی گوندی (پەڵکانە) بەناوی (دەشتی خدر جەمیل) تۆمارکراوە.

سێیەم سکاڵای لەلایەن عەرەبێکی تری هاوردە بەناوی (احمد وسمی ثعلب) لەسەر جوتیارێکی کورد بەناوی (سامان ڕەزا) تۆمارکراوە.