سوپای عێراق
plus4
پێش مانگێک

دووای ئەوەی جوتیارانی گوندی تەپەسەوز رێگریان کرد لەو هێزە ئەمنییەکە بۆ گەیشتن بە گوندەکەیان، لەئێستادا کشانەوە.

بەوتەی جوتیارەکان، هێزەکە پاسەوانێتی تیمێکی حکومیان دەکرد لەدادوەرو نوێنەری لایەنە پەیوەندیدارەکان تاوەکو واژوو و بەڵێننامە بە چوار جوتیار بکەن و زەوییەکانیشیان بدرێتەوە عەرەبی هاوردە کە ئێستا دادگا لەبەرژەوەندی ئەوان بڕیاری داوە.

چاوەڕێی ئەوە دەکرێت فەرمانی دەستگیرکردن بۆ جوتیارەکان دەرچێت بەو پێیەی تۆمەتبارکراون کە رێگریان لەجێبەجێکردنی بڕیاری دادگا کردووە.