
plus4
پێش 4 کاتژمێر
هێزێکی زۆری سوپای عێراق و پۆلیسی ئیتیحادیان گوندی تەپە سەوزی گەمارۆ داوە
هێزێکی سوپای عێراق گوندی تەپە سەوزی سەر بەقەزای خورماتووی گەمارۆ داوە.
شەماڵ کاکەخان کە یەکێکە لەجوتیارانی گوندی تەپە سەوز بە plus4ی ڕاگەیاند: عەرەبە هاوردەکان بەپاڵپشتیی هێزێکی زۆری سوپای عێراق و پۆلیسی ئیتیحادی، هاتوونەتە سەرمان داوای زەوییەکان دەکەن.
جوتیارەکەی گوندی تەپە سەوز باسی ئەوەشی کرد: لەئێستادا هێزەکان بەچوار دەوری گوندەکەدا بڵاوەیان پێکراوەو گوندی تەپە سەوزیان بەتەواوی گەمارۆ داوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەچەند ڕۆژی ڕابردووشدا عەرەبی هاوردە بەپاڵپشتیی هێزێکی سوپای عێراق هەڵیانکوتایە سەر گوندەکە