مەجدی یەعوب
پێش 11 کاتژمێر

لە پێشهاتێکی پزیشکی گەورەو ناوازەدا دکتۆر مەجدی یەعقوب پزیشکی نەشتەرگەری میسری و نێودەوڵەتی داهێنانێکی گەورەی بەدەست هێناوە لە بواری پزیشکی بە تایبەت بۆ ئەوانەی کێشەیان هەیە لە سەمامەی دڵ بە تایبەتیش مناڵان .

دکتۆر مەجدی لەو داهێنانەدا بە تەکنەلۆجیای بایۆ لە ڕێی پرۆسەی قەستەرەوە بە بێ ئەنجامدانی  نەشتەرگەری بۆ نەخۆشەکە دەتوانرێت سەمامی نوێی بۆ دابنرێت لە جێی سەمامە لە کارکەوتوەکە ، بە تێپەڕبونی کاتش سەمامەکە گەشە دەکات وکاری تەواوی خۆی دەکات بۆ هەمیشەیی ، بێ ئەوەی پێویستی بە گۆڕین بێت ،لەوەش گرنگتر نەخۆشەکە پێویستی بە وەرگرتنت داودەرمان نابێت  بە درێژایی ژیانی