
Plus4
پێش 3 کاتژمێر
ئاگادارییەک لەبەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی:
🔶 لە ڕێکەوتی 28/8/2025 پێنج شەممە کاتژمێر 10 ی سەر لەبەیانی کامێراکانی ڕێگای نێوان سلێمانی – تاسڵووجە وە بە پێچەوانەوە (کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی) دەکەونە کار.
🔶 تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕەوی بە سیستەمی One Point و بەپێی ئەو خێراییانەی کە لە هێماکانی هاتووچۆی تەنیشت ڕێگاکە دانراون تۆمار دەکات.
🔶ماوەی لێبووردن لە کامێراکانی خێرایی (حدود التسامح) بۆ ئۆتۆمبێلی بچووک (٥) کیلۆمەترە وە بۆ بارهەڵگر (٣) کیلۆمەترە.
🔶 تێکڕای خێرایی لە هەموو کامێراکان هەژمار دەکرێت.
🔶 بۆ نموونە لە نێوان دوو کامێرا پێویستە شۆفێر بە خێرایی ڕیگەپێدراو کە دیاریکراوە شۆفێری بکات بە پێچەوانەوە سزای دیاریکراو دەدرێت.
🔶 لەنێوان کامێراکانی دیکەدا ئەگەر شۆفێر لەسەر تیژڕەوی بەردەوام بوو هەمان سزا دووبارە دەیگرێتەوە.