لاهور
Plus4
پێش 3 کاتژمێر

دەستەی مافی مرۆڤ: لاهور جەنگی هیچ جۆرە ئەشکەنجەیەک نەدراوە

 

ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بەڕاسپاردەی د. مونا یاقۆ؛

سەرۆکی دەستەکە، سەردانی شاری سلێمانی کرد.

 

وەفدەکە لەگرتووخانەی کانی گۆمە چاوی کەوت بە لاهور شێخ جەنگی و گفتوگۆیان لەگەڵدا کرد سەبارەت بەڕەوشی تەندروستی و شوێنی حەوانەوەو ڕێکارەکان پرسیاریان لێکرد.

 

🔸 تەندروستیی لاهور جەنگی باشەو لەژوورێکی تایبەت دانراوەو تەواوی پێداویستییەکانی بۆ دابینکراوە.

 

🔸 بەڤیدیو لەگەڵ خێزانەکەی قسەی کردووەو داوای پەرتووکی کردبوو، لەئاسایش کومەڵێک پەرتووکیان بۆ هێناوە.

 

🔸 لەوکاتەی لاهور جەنگی هاتووە بۆ زیندانی ئاسایش لەکانی گۆمە، ڕووبەڕووی هیچ جۆرە توندووتیژی و ئەشکەنجەیەک نەبووەتەوە.

 

‌🔸 لاهور شێخ جەنگی داوایکردووە دۆسیەکەی بەڕێکاری یاسایی بڕوات و دەستەکەش چاودێریی بکات.

 

🔸 مافی ناوبراوە ڕێگە بەپارێزەرانی بدرێت سەردانی بکەن و بڕیارە لەماوەیەکی نزیکدا ئەو پرسەش چارەسەر بکرێت و ڕێگە بەسەردانیی پارێزەرەکانی بدرێت.

 

🔸 لاهور جەنگی پێیوتووین: لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا هیچ توندووتیژییەکی بەرامبەر نەکراوەو هیچ دان پێدانێکی بەزۆری لێی وەرنەگیراوە.

 

 🔸 لەوەڵامی پرسیاری تیمی دەستەکە سەبارەت بەڤیدیۆ کردن لەکاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، وتی: لەکاتی لێکۆڵینەوەدا هیچ کامێراو ئامێرێکی تۆمارکردن بوونی نەبووە.

 

🔸 دواتر تیمەکە چاویان بە بەشێک لەدەستگیراوانی ئەندامی هێزەکەی لاهور شێخ جەنگی بوون کەوت و بەپێی بەدواداچوونی دەستەکە، ژمارەیان 162 کەسەو ئاسایش وتی ژمارەی کوژراوانی هەردوولا 5 کەسن.

 

🔸 ڕۆژانە ڕێگە بە بەشێک لەکەسوکاریان دراوە سەردانیان بکەن، ئاماژەیان بەوە کردووە لەئێستادا شوێنیان باشە لەو کاتەی هێنراونەتە ئاسایش، ڕووبەڕووی هیچ 

توندووتیژییەک نەبوونەتەوە.

 

🔸 دەستەی مافی مرۆڤ دەڵێت: هەرکەسێک نادیارو بێسەروشوێنە لەو ڕووداوە، کەسوکارەکەی دەتوانێت سەردانی نووسینگەی سلێمانی مافی مرۆڤ بکات بۆ سۆراغ کردنیان.