
plus4
پێش 3 کاتژمێر
کەرکوک.. پیاوێکی دوو ژنە کوژرا و کوڕە گەورەکەی تۆمەتبارە
ئەمشەو کەسێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکوک، لەدۆخێکی تەندروستی خراپدا بوە و بەهۆی سەختی برینەکەشییەوە گیانی لەدەستداوە، ئێستا کوڕێکی قوربانییەکە دەستگیرکراوە و بەوتەی باوەژنی، ئەو کوشتووێتی.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە plus4ی راگەیاند: روداوەکە لەگەڕەکی واحد ئازاری باشوری کەرکوک بوە، کەسێک بەناوی ( ئ.خ.م ) تەمەن (47 ساڵ ) لەلایەن ژنە بچوکەکەیەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی ئازادی، کەلەسەری بەهۆی بەرکەوتنی شتێکی بەهێزەوە شکابووە، لەکاتی چارەسەرکردندا گیانی لەدەستدا.
وتیشی، ژنە بچوکەکەی قوربانییەکە، سکاڵای دژی کوڕی ژنی یەکەمی هاوسەرەکەی تۆمارکردووە گوایە ئەو لەگەڵ باوکیدا لەکێشەدا بوەو کوشتووێتی.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، ئێستا کوڕە گەورەی قوربانییەکە دەستگیرکراوە کە تەمەنی 20 ساڵەو لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.