پۆلیسی کەرکوک
Plus4
پێش مانگێک

پۆلیسی کەرکوک 17 تۆمەتباری دەستگیرکرد کە 14 کەسیان لەچەند شەڕێکدا تێوەگلاون

 

مەفرەزەکانی فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک 17 تۆمەتباریان بەماددەی جۆراوجۆری تاوانکاری دەستگیرکرد، جگە لەدەستبەسەرداگرتنی دوو چەکی بێ مۆڵەت لەجۆری دەمانچە، 14 کەس لەو دەستگیرکراوانە بەهۆی تێوەگلانیان بووە لەچەند شەڕێک.

 

پۆلیس؛ 3 تۆمەتباری تریشی دەستگیرکرد کە لەلایەن دادوەرەوە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.

 

لەلایەکیترەوە پۆلیسی کەرکوک، بەهەماهەنگی لەگەڵ مەفرەزەکانی پۆلیسی هاتووچۆ، بەهۆی سەرپێچیکردنی یاساکانی هاتوچۆوە، 66 ئۆتۆمبێلیان سزادا.