
Plus4
پێش 4 کاتژمێر
د١١عش وێنەی کوشتنی شوانێک بڵاودەکاتەوە
دووای مانگێک لەبێسەروشوێن بونی، گروپی تیرۆرستی د١١عش وێنەی کوشتنی شوانێک بڵاودەکاتەوە.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە plus4ی وت: ئەو کەسەی لەگرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت و دەکوژرێت، خەڵکی ناوچەی بەعاجە لەپارێزگەی نەینەوا، ناوی ( سەلمان فارس سەبع )ـە، پیشەی شوان بوە و ماوەی مانگێکە بێشەروشوێنە.
وتیشی، دەرکەوتووە بەتۆمەتی کارکردن بۆ هێزە ئەمنییەکان لەلایەن د١١عشەوە رفێندراەو ڤیدیۆیی کوشتنەکەشیان بڵاوکردووەتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق هۆشداریداو رایگەیاند کە د١١عش و قاعیدە دەستیانکردووەتەوە بە رێکخستنەوە و فراوانکردنی گروپەکانیان.