
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
پۆلیسی کەرکوک بەبەڵگە دەڵێت: ئێمە داواکراوەکەمان دەستگیرکردووە
دووای بڵاوکردنەوەی هەواڵێک لە plus4 لەبارەی دەستگیرکردنی ژنە تۆمەتبارێک لەلایەن هێزێکی باشوری عیراق لەناوچەیەکی کەرکوک کە پشتی بە راگەیەندراوێکی پۆلیسی بابل بەستبوو.
سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک چیرۆکێکی تر پێچەوانەی چیرۆکەکەی پۆلیسی بابل دەخاتەڕوو، بەڵگەش دەداتەوە plus4 کە بەشی کاروباری بازگەکانی کەرکوک لەبازگەی چیمەن ( ژنە تۆمەتبارەکە)ی بابلیان دەستگیرکردووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەراگەیەندراوەکەی پۆلیسی بابل، بەهیچ شێوەیەک باسی رۆڵی پۆلیسی کەرکوک ناکات و دەڵێت:" خۆمان شوێنەکەیمان دیاریکردو چوینە سەری و دەستگیرمان کرد و گەڕاندمانەوە بۆ بابل تاوەکو دادگایی بکرێت."
ژنەکە تۆمەتبارە بە ( دزی، خەڵەتاندن و فریودان )ی ژمارەیەک هاوڵاتی لەبابل.
سەرچاوەکەی پۆلیسی کەرکوک دەڵێت: بەنیازبوە بەرەو سلێمانی هەڵبێت، لەبازگەی چیمەن دەستگیرمان کردووەو رادەستی پۆلیسی بابلمان کردوونەتەوە.
🔶 لینکی هەواڵی پێشتر کە لەplus4 بڵاوکراوەتەوە👇
https://www.facebook.com/100083542954005/posts/748685134592912/