
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
🔻هێزێک لەباشوری عێراقەوە هاتوونەتە کەرکوک بۆ دەستگیرکردنی ژنێکی مەترسیدار
چەند هێزێکی تایبەت لەباشوری عێراقەوە دێنە کەرکوک و لەناوچەیەکی هاوسنور لەگەڵ پارێزگای سلێمانی، ژنێک دەستگیر دەکەن کە بە "تۆمەتبارێکی مەترسیدار" ناودەبرێت.
🔶 کێ ئۆپراسیۆنەکەی ئەنجامداوە؟
- ئۆپراسیۆنەکە بە سەرپەرشتی فەرماندەی پۆلیسی بابل ئەنجامدراوە، تێیدا تیمێکی هاوبەشی نەهێشتنی تاوان و ئاژانسی هەواڵگری و بەشی تەکنیک و زانیاری پارێزگاکە بەشدار بونە،
بەڵام پۆلیسی کەرکوک دەڵێت ئێمەش بەشداربوینەو بەشی کاروباری بازگەکانی کەرکوک لەبازگەی چیمەن دەستگیریان کردووە.
🔶 تۆمەتبارەکە چی کردووە؟
- ئۆپراسیۆنەکە لەدژی تۆمەتبارێک بوە کە ( ژنە ) دووای سکاڵایەکی زۆر ئەنجامدراوە، تۆمەتبار بوە بە "دزی و خەڵەتاندن و فریودان" بەڵگەنامەو ژمارەی مۆبایل و نازناوی ساختەی بەکارهێناوە بۆ فریودانی قوربانییەکان، خۆی وەها نیشانداوە کە خانوو دابین دەکات بەڵام دوواتر دەیانکاتە بۆسەوەو دزیان لێدەکات.
🔶 چۆن شوێنی خۆحەشاردانەکەی ئاشکرا بوە؟
- بەدوواداچونی ورد بۆ دۆزینەوەی شوێنی نیشتەجێبونەکەی کراوە، دەرکەوتووە لەناوچەیەکی دەوروبەری کەرکوک کە هاوسنوری پارێزگای سلێمانییە خۆی حەشارداوە.
🔶 هێزەکە تۆمەتبارەکەیان بۆ کوێ بردووە؟
- هێزە ئەمنییەکە لەبابلەوە هاتوونەتە کەرکوک و هەڵیانکوتاوەتە سەر ژنە تۆمەتبارەکەو دەستکیریان کردووە و گەڕاندوویانەتەوە بۆ بابل تاوەکو بدرێتە دادگا.
🔶 پۆلیسی کەرکوک چی دەڵێت؟
- سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک دەڵێت: راگەیەندراوەکەی پۆلیسی بابل باسی رۆڵی پۆلیسی کەرکوکی نەکردووە لەکاتێکدا بەشی کاروباری بازگەکان لەبازگەی چیمەن دەستگیریان کردووە کاتێک هەوڵی هەڵاتنیدا بۆ سلێمانی.