
Plus4
پێش 3 کاتژمێر
لاهور جەنگی و براکانی روبەروی دادگا دەکرێنەوە
لاهور جەنگی و دووان لە براکانی ( ئاسۆ جەنگی و پۆلاد جەنگی ) دووای دەستگیرکردنیان، روبەروی دادگا دەکرێنەوە.
جگە لەو تاوانەی پێی داواکراون، روبەروبونەوەی هێزە ئەمنییەکان و گیانی لەدەستدانی 3 کارمەندی هێزەکانیشیان دەدرێتە پاڵ.
🔶سەرەتای روداوەکە:
- دوێنێ پێنجشەممە، دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایش فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ لاهور جەنگی و ژمارەیەک لەو کەسانە دەرکرد کە لەگەڵیدان.
فەرمانی دەستگیرکردنەکە کشتاندنی بۆ دەکرێت بەسەر هەموو هێزە ئەمنییەکانداو بازگەکانیش ئاگادار دەکرێنەوە کە ئەو کەسانە لەسلێمانی نەچنە دەرەوە.
وردبینی تووند لەبازگەکانی کەڵوانان، تاسلوچە، بان مەقان و عەربەت دەستیپێکرد.
🔶 بەماددەی 56 داواکراون:
- لاهور جەنگی بە ماددەی 56 لەیاسای سزادانی عێراقی داواکراوە کە تایبەتە بە رێککەوتنی تاوانکاری بۆ ئەنجامدانی تاوانێک یا کەتنێک.
🔶 ئامادەی خۆ رادەستکردن نەبون:
- هێزە ئەمنییەکان داوایانکرد لاهور جەنگی و ئەو کاسانەی تر کە داواکراون خۆیان رادەست بکەن بەڵام ئەوان رەتیانکردەوە.
لاهور جەنگی لەرێگەی چەند گرتەیەکی ڤیدیۆییەوە رەتیکردەوە خۆی رادەست بکات و وتی: تا مردن بە پێوە شەڕەکەم.
پۆلاد برای و رێبوار حامیدی بەرپرسی هێزەکەشی رەتیانکردەوە خۆیسن رادەست بکەن و بەرگریان هەڵبژارد.
🔶 شەڕ دەستیپێکرد:
- کاتژمێر 3:32 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی هەینی 22/8/2025 شەڕ دەستیپێکرد، بە چەکی قورس و مامناوەند و سوک لە لالەزار درا ( شوێنی مانەوەی لاهور جەنگی و چەکدارەکانی ).
دووای سێ کاتژمێر شەڕو روبەروبونەوە، هێزەکان کۆنتڕۆڵکردنی ئۆتێلەکەیان راگەیاند.
🔶 لاهور جەنگی دەستگیرکرا:
- لاهور جەنگی، ئاسۆ جەنگی و پۆلاد جەنگی دەستگیرکران، هاوسەرو منداڵەکانی و خوشکێکیشی بەسەڵامەتی لەناوچەکە گواسترانەوە.
رێبوار حامید بەرپرسی هێزی دووپشک و ژمارەیەکی زۆر لەچەکدارەکانی دەستگیرکراون.
🔶 قوربانییەکان:
- لەشەڕەکەدا کە بۆ چەسپاندنی یاسا رویدا، سێ کارمەندی هێزە ئەمنییەکانی ( کۆماندۆ، ئۆپراسیۆن و دژەتیرۆر ) گیانیان لەدەستدا.
دووان لە قوربانییەکان، خەڵکی ناوچەی قەرەحەسەنی شاری کەرکوکن، ئاری شێخ سوعاد و دیار سەردار.
🔶 قەرەبوی زیانلێکەوتووانی دەوروبەری شوێنی شەڕەکە:
- مەکتەبی دارایی و ئیدارەی گشتی رایگەیاند کە بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی قەرەبووی هەموو ئەو ماڵ و شوێنانە دەکرێنەوە کە بەهۆی رووداوەکەی لالەزارەوە زیانیان بەرکەوت