نەوتی هەرێم
Plus4
پێش 4 کاتژمێر

تەنها لەچوار ساڵدا تورکیا زیاتر لە دوو تریلیۆن دۆلار قازانجی لەنەوتی هەرێم کردووە

 

 

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی T24ی توركی، جێگری سەرۆکی سەرۆكی پارتی جەهەپەی ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە ئاشکرایکردووە کە

تەنها لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا، حكومەتی ئاكەپە زیاتر لە (2,3) ملیار دۆلار پارەی ڕسوماتی گواستنەوەی نەوتی لەهەرێم وەرگرتووە.

 

وتیشی: نەوتەكە بەشێوەیەكی نایاسایی گواستراوەتەوەو لەبەندەری جەیهانەوە باركراوە، تەنها (900) ملیۆن دۆلاری پارەكە گواستراوەتەوە بۆ كۆمپانیانی بۆتاش، زیاتر لە (1.4) ملیار دۆلاری پارەكە دیارنەماوە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە ئەم دۆسیەیە ئەردۆغان دەباتە بەردەم دادگای باڵای ئەو وڵاتە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی نزیکەی 10 مانگی ڕابردوودا مووچەخۆرانی هەرێم تەنها 5 مووچەی وەرگرتووەو هیچ داهاتێکی ئەو نەوتە دیارنییە کە تورکیا قازانجکاری گەورە بووە لێی.