ترامپ و بایدن
plus4
پێش 5 کاتژمێر

دۆناڵد ترەمپ: لەسەردەمی جۆو بایدن نزیکبوو سێیەم جەنگی جیهان ڕووبدات

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، لەمیانی دیارێکی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت: دۆخەکە تەنها لەسەردەمی ئیدارەکەی جۆو بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکادا زۆر خراپ بووەو ئێستا بەوجۆرە نییە.

وتیشی: لەسەردەمی بایدن، جیهان بەرەو سێیەم جەنگی جیهانیی دەچوو، بەڵام چیتر ئەوە ڕووناداتەوە، بۆیە ئیتر پێویست ناکات خەمی ئەوەمان هەبێت.

ترەمپ سەبارەت بەشەڕی ڕوسیاو ئۆکرانیاش جەختیکردەوە کە ئەمە خراپترین ململانێی سەربازییە لەدوای دووەم جەنگی جیهانییەوە بینیومانە.