
plus4
پێش 3 کاتژمێر
ئێران پێشبینیی جەنگێکی نوێ دەکات و دەڵێت ئەمجارە هێرشکار دەبین
ڕاوێژکارێکی باڵای سەربازیی ئێران ڕایگەیاند: ئێستا لەدۆخی شەڕداین و پێشبینیی جەنگێکی نوێ دەکەین.
ژەنەڕاڵ یەحیا ڕەحیم سەفەوی؛ ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی خامەنیی؛ ڕابەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، هۆشدارییدا لەوەی ناوچەکە لەبەردەم ئەگەری جەنگێکی نوێدایەو ڕایگەیاند: دۆخی ئێستا شەڕێکی بەردەوامە نەک ئاگربەست.
ژەنەراڵ سەفەوی وتی: ئێمە لەحاڵەتی ئاگربەستدا نین، بەڵکو لەقۆناغی شەڕداین، هیچ پرۆتۆکۆل و ڕێککەوتنێک لەنێوان ئێمەو ئیسرائیل یا ئەمریکییەکاندا نییە.
جەختیشیکردەوە کە پێشبینی دەکات شەڕێکی نوێ هەڵبگیرسێت و لەوەیە ئەمە دوا شەڕ بێت، باشترین ئامرازی بەرگریکردنیشی بۆان هێرشکردن دەبێت.
بەپێی قسەکانی سەفەوی، ئەمجارە ئێران لەدۆخی بەرگریکردندا نابێت و دەبێتە هێرشکار.