
پێش ٢ کاتژمێر
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لە سەر فڕێدانی زبڵ وخاشاک لە شوشەی ئۆتۆمبێلەوە بۆ سەر شەقامەکانی شاری کەرکوک هەڕەشە دەکات و دەڵێت وەعد بێت سزای دارایی هەر کەسێک دەدەین کە لە ئۆتۆمبێلەکەیەوە پاشماوەکانیان فڕێ دەدەن دەرەوە .
هەڕەشەکانی رێبوار تەها دوای ئەو بێئومێدیە دێت کە لە سەرەتای دەستبەکاربوونی وەک پارێزگار گرنگی تەواوی داوە بە پاک و خاوێنی شارەکە ،هەمیشە راستەوخۆ بۆ خۆی سەردانی دوکان و مۆڵ و شوێنە گشتیەکانی شارەکەی دەکردو ، داوای لێدەکردن پاکوخاوێنی شوێنەکانیان بپارێن