
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
🔻لەکەرکوک دەست بە وەرگرتنی مامەڵەی تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان دەکرێتەوە
بڕیارە لە سبەی سێ شەممەوە شارەوانی کەرکوک دەست بە وەرگرتنی مامەڵەی تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان بکاتەوە.
بەپێی وتەی بەڕێوەبەری شارەوانی کەرکوک، لەکۆی ئەو گەڕەکانی پرۆسەی تاپۆکردن دەیانگرێتەوە سێ گەڕەکیان دەکەونە دەرەوەی ماستەر پلانی شارو تاپۆ ناکرێن.
دەشڵێت، لەئێستادا هەوڵێک لەلایەن پارێزگاری کەرکوکەوە هەیە بۆ پەسەندکردنی ماستەر پلانی نوێ تا ئەو گەڕەکانەش سوودمەندبن لە پرۆستی تاپۆکردن و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەغداد لەپەیوەندی بەردەوامدان تا بتوانن کار ئەو گەڕەکانەش سودمەند بکەن لە پرۆستی تاپۆکردن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەرابردوودا مامەڵەی 92 هاوڵاتیانیان وەرگرتووە کە داوای تاپۆکردنی خانوەکانیان کردووەو پێشبینیشیکرد نزیکی 10 هەزار داواکاری دیکەی تاپۆکردنیان پێبگات.