
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
ئەمڕۆ پەردە لەسەر پەیكەری هابەی هونەرمەند لادەدرێت
بڕیارە ئەمڕۆ، لەساڵیادی كۆچی دواییدا، لەمەراسیمێكدا پەردە لەسەر پەیكەری (هابە)، هونەرمەندی گۆرانیبێژی دیاری كەركوك لابدرێت.
مەراسیمەكە لەكاتژمێر 6:30 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ لەنێو سەنتەری ڕۆشنبیریی كەركوك ئەنجامدەدرێت و بڕیاروایە ژمارەیەكی زۆری هونەرمەندان و هونەردۆستانی كەركوك و ناوچەكانی تر تێیدا ئامادەبن.
پەیكەرەكە لەسەر ئەركی ئاسۆ مامەند، لێپرسراوی كەركوك - سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دروستكراوە، پێشتریش ناوبراو پەیكەرێكی تری بۆ (شكور خەیات) هونەرمەندو مامۆستای مەقاماتی كەركوك و گەرمیان دروستكرد.