
Plus4
پێش 10 کاتژمێر
ئاگادارییەکی گرنگ لەبەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەفالکراوانی سلێمانییەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەفالکراوانی سلێمانی، ئاگاداری سەرجەم وارسی شەهیدان دەکات، بەتایبەت ئەو وارسانەی (کارتی نیشتمانییان نەهێناوە) سەردانیان بکەن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لەوارسی شەهیدانی (سەنگەرو شەهیدانی هاووڵاتی و شەهیدانی جینۆساید) دەکات، بەتایبەت ئەوانەی تائێستا کارتی نیشتمانییان بۆ بنکەو بەڕێوەبەرایەتییەکانی شەهیدان نەبردووە، داوایان لێدەکات بەزووترین کات سەردانی بنکەو بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنوورەکانی خۆیان بکەن و کارتی نیشتمانی لەگەڵ خۆیاندا بهێنن.
دەشڵێت: هەر وارسێک کارتی نیشتمانی لەگەڵ خۆیدا نەهێنێت، کێشە لەنێو سیستمی مووچەکەیدا دروست دەبێت و خۆیان بەرپرسیاردەبن بەرامبەر بەنەهاتنی مووچەکانیان.