
Plus4
پێش کاتژمێرێک
لەکەرکوکەوە 400 مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنرێت و کار بۆ بەرزترین ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت و غازە
لەمانگی داهاتووەوە كۆمپانیای بریتش پێترۆلیۆمی بریتانی كارەكانی لە كەركوك دەستپێدەكات، بەپێی گرێبەستەكەی نێوانیان، پێویستە 85%ی كارمەندەكان دەبێت عێراقی بن.
بڕیارە بەرهەمی نەوتی كێڵگەی نەوتی باكوور بۆ 420 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە زیادبکرێت، خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی بۆ ناوچەکانی دەوروبەری پرۆژەکە فەراهەمبكات.
لەهەمان کاتیشدا پاڵپشتیی کۆمپانیا ناوخۆییەکان بكات و وێستگەیەکی 400 مێگاواتی کارەباییش بەرهەمدەهێنرێت، ئەمەش ژێرخانی وزەی كارەبای وڵات بەهێزدەكات.
كۆمپانیاكە كاری هەڵسەنگاندن و نۆژەنکردنەوەو فراوانکردنی دامەزراوەکانی کۆمپانیای غازی باکووریش ئەنجامدەدات.
ئامانجیش لەم گرێبەستەی حكومەتی عیراق و كۆمپانیای بریتش پێترۆڵیۆم BPی بریتانی، زیادكردنی بەرهەمهێنان و گەیشتن بە بەرزترین ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت و غازە.