
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
🔻لەکەرکوک گەنجێک بەروداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا
شەوی رابردوو بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگای کەرکوک _ تەقتەق گەنجێک گیانی لەدەستدا.
قوربانییەکە ناوی ئەیاد شاکرەو پێش ئەوەی بگاتە سنوری تەقتەق تووشی روداوی هاتووچۆ بووەو گیانی لەدەستداوە.
تەنها دوێنێ هەینی، سێ روداوی رێگەی تەقتەق و چوار روداو لەسەنتەری شاری کەرکوک رویانداوە، لەکاتێکدا پۆلیسی هاتووچۆ دەیان بازگەی کاتی دانابوو بۆ رێگری لەتیژڕەوی.