
Plus4
پێش 3 ڕۆژ
🔻ئێران سفرەکانی سەر تمەن لادەبات
حکومەتی ئێران، پڕۆژه یاسای لابردنی چوار سفری له سهر دراوی نیشتمانی وڵاتهكهی (تمهن) به زۆرینهی دهنگ پەسەدکرد.
بەپێی وتەی فاتمه موهاجرانی، وتهبێژی حكومهتی ئێران، لە کۆبونەوەی کابینەی حکومەتدا، پرسی لابردنی چوار سفر له دراوی نیشتمانی باسی لێوەکراو دوای گفتوگۆیەکی زۆر ، پرۆژهیاساكه پهسهندكراوە.
مەبەست لەم هەوڵەی ئێران، کەمکردنەوەی ئەو هەڵاوسانە گەورەیەی کە لەئابوری وڵاتەکە دروستبووە.
لەماوەی رابردودا چەند جارێک بەرپرسانی عێراقیش باسیان لە لابردنی سفرەکانی سەر دیناری عێراقی کردووە، بەڵام تائێستا نەتوانراوە ئەو هەنگاوە جێبەجێ بکرێت.