ايران
Plus4
پێش ٢ هەفتە

🔻ئێران کەوتە بەر شاڵاوی نوێی سزاکانی ئەمریکا

 

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێ و قورسی بەسەر چەند کەسایەتی و دامەزراوەیەکی ئێراندا سەپاند.

 

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەڵێت ، 12 کەسایەتی و زیاتر لە 70 دامەزراوەو 62 کەشتیی ئێرانی بەر سزا نوێکانی ئەمریکا کەوتون.

 

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەوانەی بەر سزاکان کەوتون، نەوتیان لەئێران‌ و روسیاوە گواستوەتەوە بۆ وڵاتانی جیهان. 

 

ئاشکراشیکردووە، سزادراوەکان لەرێی بازگانییەکانیانەوە سەدان ملیۆن دۆلاریان بۆ خەزێنەی ئێران پەیداکردووە.

 

راشیگەیاند، ئەمە گەورەترین پاکێجی سزایە کە لە ساڵی 2018ەوە بەسەر ئێراندا سەپێندرابێت.