دزینی نەوت
plus4
پێش ٢ هەفتە

کۆمپانیای سۆمۆ نووسراوێکی فەرمیی ئاراستەی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کردووە، هۆشداری لەبارەی کاری قاچاخی نەوت لەباشووری عێراق دەدات.

بەپێی نووسراوەکە، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ دەڵێت: کەشتیی نەوت هەڵگر بێ مۆڵەت و بێ بەرنامە لەبەندەرەکانی ئوم قەسرو خور ئەلزوبەیر، سەرقاڵی چالاکی نایاسایین و نەوت هەڵگرەکان نەوت باردەکەن و دەڕۆن و کەس نازانێت بۆ کوێ دەچن.

بەڕێوەبەری سۆمۆ داوای ڕێوشوێنی بەپەلەی کردووە دژی ئەو چالاکییانەو ڕایگەیاندووە پێچەوانەی ڕێکەوتنە نێودەوڵەتیەکانە.

ڕاشیگەیاند: چەندین کەشتیی نەوتییان دەستنیشانکردووە کە لەو دوو بەندەرە سەرەکییەی عێراق، بەشێوەیەکی نایاسایی و لەدەرەوەی ڕێکارە فەرمییەکان، نەوتیان بارکردووە.

سۆمۆ جەختیکردەوە کە بە بەکارهێنانی سیستمی چاودێریی پێشکەوتوو، ڕووبەڕووی ئەم کارە دەبنەوەو سکاڵای یاساییان دژی ئەو کۆمپانیاو کەشتییە نێودەوڵەتیانە تۆمارکردووە کە لەم کارەدا بەشدارن.