کۆبونەوە
plus4
پێش ٢ هەفتە

محەمەد شیاع سودانی: کەس مافی ئەوەی نییە جێگەی دەوڵەت و دەسەڵاتەكانی بگرێتەوەو هیچ لایەنێك لەسەرووی یاساوە نییە

 

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی؛ فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەمنیی كردووە، سەبارەت بەو دەستدرێژییانەی كرایە سەر فەرمانگەیەکی وەزارەتی کشتوکاڵ لەبەشی کەرخی بەغدا.

سودانی؛ جەختیکردەوە بەهیچ شێوەیەک نەرمی لەپاراستنی یاساو پارێزگاریكردن لەدامەزراوەکانی دەوڵەت نانوێنین و تاوانباران سزا دەدرێن.

وتیشی: لێکۆڵینەوەکان بۆ ئاشکراکردنی وردەكاریی دەستوەردانی دەستدرێژكاران و جوڵەكردنیان بێ ڕەزامەندیی ئەمنی پێشوەختە بەردەوامن.

سەرۆک وەزیران پێداگرییکردەوە لەوەی بكەرانی ئەو كارە بەپێی یاسا لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت، ئەویق لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆی خوودی سودانی.

سووریش بوو لەسەر ئەوەی هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە جێگەی دەوڵەت و دەسەڵاتەكانی بگرێتەوە، هیچ لایەنێكیش لەسەروی یاساوە نییە.

هەر بەهۆی پێکدادانەکانی ئەمڕۆوە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان دەستگیرکردنی 14 كەسی ڕاگەیاند کە تێوەگلاون و بەناسنامەكانیاندا دەركەوتووە سەربە لیواكانی (45 و 46)ی حەشدی شەعبین.