کۆبونەوە
Plus4
پێش ٢ هەفتە

🔻سودانی ئەرکێکی قۆرس بە پارێزگارەکانی عێراق ادەسپێرێت

 

ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەكۆبونەوەی لەگەڵ پارێزگارەكان كۆمەڵێك راسپاردەو رێنمایی دەركردووە كە بەم شێوەیەن:

 

- پارێزگارەكان دەبێت سەرۆكایەتی لیژنەیەك بكەن بۆ بەڕێوەبردنی بەرگری شارستانی لەناوەندی پارێزگاكان.

 

- پارێزگار وەك سەرۆكی لیژنەی بەڕێوەبردنی بەرگری شارستانی لە پارێزگاكە ڕاسپاردەكان دەرەكات، پلانەكان دادەڕێژێت، سەرپەرشتی لیژنەی بەڕێوەبردنی بەرگری شارستانی دەكات، سەركردایەتی و سەرپەرشتیكردنی مەیدانی هەڵمەتەكانی بەرگری شارستانیش دەكات.

 

- كەرەستەی پێویستیش بۆ دەزگا پەیوەندیدارەكان دابین دەكات.

 

- پارێزگار وەك سەرۆكی باڵای بەرگری شارستانی دەتوانێت دامەزراوەكان، كارگەو كۆمپانیاكان لە هەموو كەرتەكان، دابخات ئەگەر پابەند نەبن بە رێنماییەكان یان مەرجەكانی بەرگری شارستانی ئەوەش دوای پێدانی مۆڵەتی (15) ڕۆژ وەك ئاگاداركردنەوە.

 

- پارێزگار دەبێت هەموو دامەزراوەكانی حكومەت پابەند بكات كە ناوەند یا مەفرەزەی ئاگركوژێنەوە و تیمی فریاگوزاری دابمەزرێنێت.

 

- لە ماوەی (15) ڕۆژدا پارێزگار پشكنین بۆ سەرجەم فەرمانگەكان و دامەزراوە گشتی و تایبەتەكان دەكات، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی، بۆ دڵنیابوون لە ڕێوشوێنەكانی سەلامەتی و داخستنی ئەوانەی پابەند نەبوون و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بەپێی یاسا.

 

- پارێزگارەكان دەبێت پەلە بكەن لە دامەزراندنی سیستەمی ئاگركوژێنەوە لە نزیك دامەزراوە گشتییەكان و فەرمان بە هەموو دامەزراوەكانیش بكەن بۆ دامەزراندنی سیستەمی خۆكوژاندنەوە. 

 

- لە هەموو بەڕێوەبەرایەتییەكانی شارەوانی، بەشێك دادەمەزرێندرێت بەناوی (بەشی دەركردنی مۆڵەتی پیشەی بیناسازی) بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێكردنی مەرجەكانی دەركردنی مۆڵەتی باڵەخانەو كۆمەڵگەی نیشتەجێبوون.