
Plus4
پێش 3 هەفتە
چوارچێوەی هەماهەنگی دژی هێرشە درۆنییەکانی سەر کۆمپانیا نەوتییەکان هاتە وەڵام
درەنگانی شەوی ڕابردوو چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەوە، بەپێی ڕاگەیاندراوی کۆبوونەوەکە، چوارچێوەکە ئیدانەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمیان کردووەو داوایان لەحکومەت کردووە هەڵوێستی یەکلاکەرەوەی هەبێت بەرامبەر ئەنجامدەرانی.
🔸 ئیدانەی ئەو بۆردوومانانە دەكەین كە كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان دەكەنە ئامانج.
🔸 ئەم هێرشانە هەڕەشەیەكی ڕاستەوخۆن بۆسەر سامانی نیشتمانی و بەرژەوەندییە گشتییەكان.
🔸 ئەم هێرشانە زەبر وەشاندنە لەژینگەی وەبەرهێنان و پێشێلكارییەكی ئاشكرایە بۆ سەر سەقامگیریی عێراق.
🔸 داوا لەحكومەتی عێراق دەكەین هەڵوێستێكی تووندی هەبێت بۆ ئاشكراكردنی دەستی پشت ئەم دەستدرێژییانەو ڕێگریكردن لەدووبارە بوونەوەیان.