
پێش 3 هەفتە
جومانە غەلای؛ وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد: کۆمیسیۆن بڕیاریداوە بەڕاگرتنی بەکارهێنانی مەرەکەب لەهەڵبژاردنەکاندا.
لەوبارەیەوە کۆمیسیۆن لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: دەستەی کۆمیسیاران ڕەزامەندی داوە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بەکارهێنانی مەرەکەب لەهەڵبژاردنەکان، دوای بڕیارەکەش دەستدەکرێت بەگرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ شوێنگرەوەی مەرەکەب.
بڕیارەکەش زیاتر بۆ پشتبەستنە بەکارتی بایۆمەتری و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای زیاتر لەهەڵبژاردنەکان.