
plus4
پێش ٢ مانگ
سەرۆک بۆڵ بیبای ٩٢ ساڵەی دەوڵەتی کامیرۆن رایگەیاند جارێکی تریش خۆیکاندید دەکاتە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی بۆ خولی هەشتەم کە وا بڕیارە لە ١٢ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ بەڕێوەبچێت ،
ناوبراو لە ساڵی ١٩٨٢ لە دەسەڵاتە و پێشتریش لە ساڵی ١٩٧٥ سەرۆک وەزیران بوە ،بەمەش دەبێتە بە تەمەنترین سەرۆک لە جیهان .
هەرچەندە دەڵەتی کامیرۆن سیستەمی پەرلەمانی دیموکراتیە ، بەڵام پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و مافەکانی مرۆڤ سەرۆک تاوانباردەکەن بە ئەنجامدانی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو داواشدەکان گۆڕانکاری بکرێت لە دەسەڵات و کۆتایی بە قۆرغکاری بهێنرێت .
بیبای راشگەیاند باوەڕم تەواوم هەیە کە من ئەتوانم روبەڕوی هەموو ئەو پێشهاتە نەخوازراوانە ببمەوە کە بەرۆکی وڵاتەکەمان دەگرن .
بیبای لە گەڵ خێزانەکەی زۆربەی کاتەکانی ژیانیان لە سویسرا بەسەر دەبەن