
plus4
پێش مانگێک
سەدرەدین قوبانجی وتارخوێنی هەینیی نەجەف لەوتاری ئەمڕۆیدا ئاشکرایکرد کە زانیاری وردیان لەبەردەستدایە لەبارەی ئەوەی ئیسرائیل پیلانی هەیە بۆ لەناوبردنی سەرکردەکانی شیعەو پێکهێنانی حکومەتێکی تر.
رونشیکردەوە، لەهەنگاوی یەکەمدا پیلانەکە بەو شێوەیەیە کە هەموو سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەنێو کۆبەنەوەیەکدا لەناو دەبرێن، هەنگاوی دووەمیش پێکهێنانی حکومەتی رزگاری نیشتمانییە.
وتیشی، ئەوەی لەئێران ئەنجامدرا، بۆ ئەنجامدانی لەعێراق ئەوە هەزار جار ئاسانترە، بەڵام بڕوامان بەوەیە کە ئەگەر سەرکردەکانیش لەناوببرێن، میلەت شوێنیان دەگرێتەوەو رێگری لەپیلانەکەیان دەکات.