محمد
Plus4
پێش ٢ مانگ

 

محەمەدعەبدولخالق کارمەندی پێشوی ئاژانسی هەواڵی plus4 لەنێوان 2827 بەشداربودا، خەڵاتی 10 باشترینەکانی کۆڕبەندی دیجیتاڵ جیهانی لەروسیا بەدەستهێنا لەبوارەکانی ( زیرەکی دەستکرد و ئاسایشی ئینتەرنێت و سوود و گرنگیەکانی ئینتەرنێت و شێوازی درووست بەکارهێنانی ئینتەرنێت لە کاروباری ڕۆژانە ).

 

لەچەند رۆژی رابردوو کۆڕبەندی دیجیتاڵی جیهانی لەلایەن "وەزارەتی پەرەپێدانی دیجیتاڵ و پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی گشتی ڕوسیا" بەبەشداری 114 وەڵات و 2827 بەشداربوو رێکخرا.

 

محەمەد عەبدولخالق وەک کوردێکی کەرکوکی و دەرچوویەکی کۆلێژی زانست کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیای زانیاری زانکۆی کەرکوک بەشدار بووە.

 

توانیوێتی خەڵاتی یەکێک لە 10 باشترین بەشداربووەکان بباتەوە.