پۆلسی کەرکوک
plus4
پێش ٢ مانگ

دوای دزینی پارەیەکی زۆر لە مۆڵێکی گەورەی گەڕەکی شۆراو، plus4 وردەکاری دەستگیرکردنی دزەکە لەلایەن پۆلیسەوە ئاشکرا دەکات.

هەرچەندە راگەیاندنی پۆلیسی کەرکوک لەهەواڵەکەیدا کە دەستگیرکردنی دزەکەی راگەیاندووە، ئاماژەی بە دزینی 80 ملیۆن دینار لەمۆڵەکە کردووە.

بەڵام بەپێی زانیارییە وردەکانی plus4، دووای بەدواداچون لەلایەن ئیدارەی مۆڵەکەوە دەرکەوتووە پارە دزراوەکە نزیکەی 30 ملیۆن دینار بوە.

نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رەحیماوا بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی پۆلیسی ناوشار، تووانیویانە ناسنامەی دزەکە بدۆزنەوە کە گەنجێکی نابیست بوەو ماڵیان لەگەڕەکی رەحیماوا یە و چونەتە سەری.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ئاشکرایکرد کە بڕێکی زۆری پارەکەی لە سەقفی ژورێکدا شاردبوەو بەشێکیشی لەگیرفانیدا گیراوە.

دەستگیرکراوەکە خۆی کارمەندی مۆڵەکە