
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ مانگ
قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائب ئەهل حەق لەدیدارێكی تەلەفزیۆنیدا ئاشكرایكرد، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق زانیاری وردی خستوەتە بەردەستیان كە هەندێ لایەن دەیانەوێت رێگری لەهەڵبژاردن بكەن و دۆخی وەڵاتەكە بشێوێنن و ئاڵۆزی دروست بكەن.
وتیشی، بەشێك لەپلانەكان لەلایەن بەعسەوە دانراوە، زانیارییەكان باس لەكۆبونەوە دەكەن كە لەهەرێمی كوردستان رێكدەخرێت و توركیاش پاڵپشتی لوجستیان پێشكەش دەكات و لەپارێزگاكانی عێراق سەرقاڵی رێكسختنی خەڵكن و ئامادەیان دەكەن بۆ قۆناغی داهاتوو.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە گروپ بۆ تێكدانی سەقامگیری عێراق دروستكراوە، لەپارێزگایەكی هەرێمی كوردستان كۆبونەوەیەكی گەورە رێكخراوە كە ئەندامانی ئەمانەی سڕو قیادە قوتڕی بەعس و ئەمینداری گشتی حزبەكە ئامادەبونە.
بەوتەی خەزعەلی، سەرۆك وەزیران پەیوەندی بەو پارێزگایەوە كردووە تاوەكو رێگری لەو كۆبونەوەیە بكرێت، بەڵام وەڵام نەدراوەتەوە.