
Plus4
پێش ٢ مانگ
هەڵکەوت عەزیز رۆژنامەنوسی کورد لەبەغدا نوسیوێتی: ئاخر توخوا ئەوە مەعقولە !؟
تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە یەک کات و رۆژدا چاوی کەوتووە بە 29 پەرلەمانتاری عێراق و لەگەڵیان دانیشتووە.
ئەو پەرلەمانتارانە دەیان پرسیارو داواکاری شارەکانیان خستۆتە بەر دەم وەزیری دارایی.
ئاخر وەرە یەک پەرلەمانتاری کورد نەتوانێت لەنێو ئەو هەمووە ئامادەبێت و دوو پرسیاری مەعقول و دوو وەڵامی مەعقول وەرگرێت لەسەر مووچەو بوودجەو مافی خەڵکی ئەم کوردستانە.
لەکاتێکدا یەکێک لەکێشە گەورەکان پرسی مووچەیە.
نازانم چبکەم و چبڵێم لەدەست 60 پەرلەمانتارو نوێنەری ئەم کوردستانە .