
Plus4
پێش ٢ مانگ
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە plus4ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ لەئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆدا چوار خوێندکاری زانکۆ برینداربوون.
ڕووداوەکە لەسەر ڕێگەی کەرکوک هەولێرو بەدیاریکراوی لەنزیک ناحیەی پردێ بووەوە.
ڕووداوەکە لەکاتێکدا بووە کە ئەو خوێندکارانەی زانکۆی کیتاب دوای تەواوبوونی تاقیکردنەوەکانیان لەزانکۆکە دەگەڕانەوە ماڵەکانیان.
وتیشی: ئەو ئۆتۆمبێلەی ئەو خوێندکارانەی تێدابووە، تاکسی بووەو خێرایی لەڕادەبەدەریش هۆکاری سەرەکیی ڕووداوەکە بووە.