
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ مانگ
پۆلیسی کەرکوک وێنەی هەردوو تۆمەتبارەکەیان بڵاوکردەوە کە بەیانی ئەمڕۆ لەگەڕەکی ئەسراو مەفقودین، هاوڕێیەکی خۆیان کوشتووە.
روداوەکە بەهۆی وشەیەکی سوعبەتەوە بوە، دەمەقاڵە لەنێوان رویداوەو یەکێکیان چەند چەقۆیەکی لەرانی هاوڕێکەی داوە بەهۆیەوە تووشی خوێن بەربون بوە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
کوژراوەکە ناوی ( عەلی محەمەد زەنگەنە ) تەمەن 45 ساڵەو خەڵکی گەڕەکی خەزڕای کەرکوکە، تۆمەتبارەکانیش کە دەستگیرکراون یەکێکیان کارمەندی حەشدی شەعبییە.