طيف سامي
plus4
پێش 3 مانگ

وەزارەتى دارایى عێراق لەبەیاننامەیەکدا ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە لەهەندێک تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوکراونەتەوە گوایا تەیف سامی ڕەزامەندیی لەسەر خەرجکردنى مووچە بۆ سورییايەكان.

دەشڵێت، ئەوەى بڵاوکراوەتەوە هیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە، یاسا هیچ بڕیارێکى پەیوەست بەمووچە یا هاوکاریی دەرەکى نادات، مەگەر لەچوارچێوەى پێوەرە ڕەسمییەکاندا نەبێت.

وەزارەتەکە داوا لەهاووڵاتیانیش دەکات باوەڕ بەو هەواڵە دروستکراوانە نەکەن کە تەنها بۆ چەواشەکردنیان بڵاودەکرێنەوە.