ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 10 مانگ
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەواوی ئەفسەرو كارمەندانی هێزی پاراستنی باڵەخانەی پارێزگای كەركوك بە دەستەبەری دارایی (كەفالەت) ئازادكراون.
دەستگیركراوەكان بریتیبون لە عەقید نەوزاد ستار بەرپرسی هێزی پاراستنی باڵەخانەی پارێزگا و عەقید ئەژی، لەگەڵ هەشت كارمەندی دیكەی پۆلیس كە ئەركیان لەباڵەخانەی پارێزگایە.
دەستگیركردنیان بەمەبەستی لێكۆڵینەوە بوە سەبارەت بەگرژییەكانی دوێنێی نێو باڵەخانەی پارێزگا كە لەنێوان ئەوان و پاسەوانەكانی سەرۆكی ئەنجومەن رویداوە.





