plus4
پێش 10 مانگ
ئەمڕۆ دوای ئەوەی پاسەوانەكانی محەمەد حافز ئامادەنەبونە رێگە بدەن كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی ناوبراو بەفلتەری پشكنینی دەرگای هاتنە ژورەوەدا تێپەربێت كە تەماشاكردنی ژێر ئۆتۆمبێلەكانە بە ئاوێنە، لەگەڵ هێزی پاراستنی باڵەخانە بوەتە دەمەقاڵەیان و شەڕە دەست لەنێوانیان رویداوە.
فەرماندەی پۆلیس و جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی كەركوك لەگەڵ پارێزگاری كەركوك لەكۆبونەوەدان بۆ قسەكردن سەبارەت بە پاراستنی باڵەخانەو رێوشوێنە ئەمنییەكان.
تەنها یەك فیشەك لەدەرگای دەرەوە تەقێندراوە و وردە بەرد بەر چەند پاسەوانێك كەوتووە و برینداری هیچ كەسێكیان قورس نییە.
بڵاوبونەوەی هەواڵی دەستگیركردنی بەرپرسی پاسەوانەكانی پارێزگاری كەركوكیش دوورە لەراستییەوەو ناوبراو لەئەركی خۆیدایە و هیچ پەویەندییەكی بەشەڕەكەشەوە نەبوە.





