ئەردۆگان
plus4
پێش ٢ ساڵ

 

هەفتەی رابردوو پەرلەمانی ئەوروپا  لە راپۆرتێکدا لە ستراسبۆرگ بڵاوی کردەوە کە حوکمەتی ئەنقەرە پێشێلکاری و جیاکاری لە دژی ماف و ئازادیەکانی کورد کردووە لە وانەش  : لە رێگەی لە  کارلادانی بەرپرسانی کورد، سەرکوتکردن و دەستگیرکردنی بە کۆمەڵی چالاکوان و سیاسەتمەدارنی کورد و کۆت و بەندکردنی زمانی کوردی لە پڕۆسەی پەروەردەدا. راپۆرتەکە هەروەها داوا لە حکومەتە نوێیەکەی تورکیا دەکات رێچکەی ئاشتی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد بگرێتەبەر. 

هەروەها لە راپۆرتەکەش هاتووە بە هۆو ئەوەی حوکمەتی نوێی تورکیا مافەکانی تورکیاو سەروەری یاسای پێشێلکردووە پێویستە گفتوگۆکانی تورکیا بۆ بە ئەندام بوون لە یەکێتی ئەوروپا بوەستێندرێت، کە ئەمەش توڕەیی زۆری ئەردۆگانی سەرۆکی تورکیای لێکەوتەوە .