مجلس عربي
PLUS4
پێش ساڵێک

نوێنەرانی یەکێتیی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت

کە بە میوانداری سەرەکوەزیرانی عێراق و ئامادەبوونی هەر سێ سەرۆکایەتییەکە بەڕێوەچوو، سەبارەت بە ئاسایی بوونەوەی دۆخی کەرکوک ژمارەیەک داواکاری و خاڵی گرینگیان جێگیر کرد

رۆژی شەممە ٩-٩-٢٠٢٣ لە شاری بەغداد سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئامادەبوونی هەرسێ سەرۆکایەتییەکە میوانداریی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتی کرد، لەو کۆبوەنەوەیەدا بەڕێزان ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، و خالید شوانی وەزیری داد بە نوێنەرایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەو کۆبوونەوەیەدا بەشدار بوون.

 

لە راگەیێندراوێکیشدا محەمەد شیاع سودانی سەرەکوەزیرانی عێراق لەبارەی کۆبوونەوەکە وتی؛ گفتوگۆ لەبارەی دۆخی کەرکوک و رێوشوێنەکانی باشترکردنی ئاسایش و سەقامگیریی پارێزگاکە کرا، وتیشی؛ ئەگەر سەلمێندرا هەر کەس و لایەنێک لە پشت رووداوەکانی کەرکوکدان، دەبێت سزا بدرێن.

 

ئەندامانی یەکێتیی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کە هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عیراقیش ئامادەی بوون، لەگەڵ سەرەکوەزیرانی عیراق سەبارەت بە دۆخی کەرکوک ئەم خاڵانەیان جێگیرد:-

 

١- پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە راستییەکانی کەرکووک و جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە بۆ رای گشتی و سزادانى هەر کەسێک کە سەلمێنرا تێوەگلاوە لە رووداوەکان.

 

٢- قەرەبووکردنەوەی ماددی و مەعنەوی کەسوکاری سەربەرزی شەهید و بریندارانی رووداوە نەخوازراوەکەی رۆژی ٢-٩ی کەرکوک.

 

٣- ئەنجامدانی گۆڕانکاریی ئیداری لە پارێزگاکەدا بە شێوەیەک کە هاوسەنگی لە نێوان هەموو پێکهاتەکانیدا بپارێزێت، هەرەها تا کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا، ئیدارەی پارێزگاکە لەلایەن سەرجەم پێکهاتەکانییەوە بەڕێوەببرێت.

 

٤- ژووری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک سەرجەم پێکاتەکانی تێدا بەشدار بن، بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت ژمارەیەک ئەفسەر لە کورد و تورکمان لەو ژوورەدابن.

 

٥- پێکهێنانی لیژنەیەک بە چاودێری بەڕێز سەرەکوەزیرانی عیراق بە مەبەستی دابەشکردنی پۆستە ئیدارییەکانی کەرکوک بە شێوەیەکی یەکسان و دادپەروەرانە بەسەر تەواوی پێکهاتەکانی پارێزگاکە.

 

٦- پێکهێنانی هێزێک لە سەرباز و پۆلیسی ئیتیحادی، کە لە دانیشتوانی پارێزگاکە پێکهاتبێت بە مەبەستی گرتنە دەستی دۆسییەی ئەمنی و سەربازی پارێزگاکە.