
PLUS4
پێش ٢ ساڵ
تەییف سامی وەزیری دارایی عێراق نوسراوێکی بۆ هەموو وەزارەتەکان گشتاندووە، تێیدا جەخت دەکاتەوە کە تاوەکو 30ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ نابێت هیچ پۆستێک بەوەکالەت بەڕێوەببرێت.
بەپێی نوسراوەکە، ئەگەر کەسێک لەدوای ئەو وادەیە لەپۆستەکەیدا بەوەکالەت بمێنێتەوە ئەوە هەموو شایستە داراییەکانی تایبەت بە پۆستەکەی دەبڕدرێت.
هەر بەپێی نوسراوەکەی وەزیری دارایی، پێویستە پێش تەواوبونی وادەکە، ئەنجومەنی وەزیران ناوی هەموو کەسانە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکە کە رایاندەسپێرێت بۆ پۆستی دەستە سەربەخۆکان و پلە تایبەتەکانی ( أ.ب ) و بریکارەکانی وەزیرو راوێژکارەکان، ئەنجومەنی نوێنەرانیش ماوەی 30 رۆژی لەبەردەمدا دەبێت بۆ پەسەندکردنیان.